ئەکسیۆس: ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ باشووری لوبنان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە دەڵێت، سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە ئامادەکاریی کۆتایی بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە هێرشێکی زەوینی بۆ سەر باشووری لوبنان بکات. 
 
وەک ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەکات، ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنە بریتییە لە نەهێشتنی چەکدارەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکان و دوورخستنەوەیان لە باکووری ئیسرائیل، تاوەکو ئەو دەیان هەزار ئیسرائیلییەی ئاوارە بوون، بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
 
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەلایەن کابینەی جەنگەوە نەدراوە و رەنگە لە هەر کاتێکدا دۆخەکە بگۆڕدرێ، بەتایبەت ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەرکەوتوو بن.
 
ئەمریکا نیگەرانە
 
بەرپرسێکی ئەمریکی بە  ئەکسیۆسی راگەیاندووە، واشنتن "زۆر نیگەرانە" لەم هەنگاوە، چونکە ترسی هەیە هێرشی زەوینی ببێتەهۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی بەرفراوانتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێران و گرووپەکانی دیکەش بە تەواوی تێوەبگلێنێت.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدارەی ترەمپ هێشتا هیوای بە رێککەوتنێکی دیپلۆماسی ماوە کە حیزبوڵڵا ناچار بکات بکشێتەوە بۆ پشت رووباری لیتانی لە لوبنان بەپێی بڕیاری 1701ی نەتەوە یەکگرتووەکان، واتە نزیکەی 30 کیلۆمەتر دوور لە سنوور. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل هێزێکی زۆری رەوانەی سنوورەکانی باکوور کردووە و مانۆڕی سەربازیی بۆ راهێنان لەسەر شەڕی نێو شار کردووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە