رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی عێراق لە قەتەر رایدەگەیێنێت، سعودیە رێکارەکانی پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتییانی عێراقی گۆڕیوە، بڕیاری داوە جارێکی دیکە کار بە سیستمی پێشوو بکاتەوە کە لە رێگەی باڵیۆزخانە و کۆمپانیاکانەوە دەبێت.
رۆژی سێشەممە 28-04-2026، باڵیۆزخانەی عێراق لە دۆحە لە راگەیێندراوێکدا ئاگادارییەکی ئاراستەی رەوەندی عێراقی کرد و رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودیە نوێکارییان لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزای چوونە ناو خاکەکەیان بۆ عێراقییەکان کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پێدانی ڤیزای سعودیە جارێکی دیکە لە رێگەی باڵیۆزخانەکانی سعودیە یان لە رێگەی ئەو کۆمپانیا باوەڕپێکراوانەوە دەبێت کە لە وڵاتانی جیهاندا دیاریکراون، ئەمەش بە واتای گەڕانەوە بۆ شێوازی پێشوو.
جیاوازیی نێوان هەردوو سیستمەکە:
سیستمی ئەلیکترۆنی (کە راگیرا): پێشتر پەیڕەو دەکرا و زیاتر پشتی بە پێشکێشکردنی ئۆنلاین و کارئاسانیی راستی دەبەست، کە وایکردبوو مامەڵەکان خێراتر بن و پێویستی بە سەردانیکردنی باڵیۆزخانەکان یان نێوەندگیرەکان نەبێت.
سیستمی کۆن (کە گەڕاوەتەوە): پێویستی بەوەیە داواکار سەردانی باڵیۆزخانە یان کۆنسووڵخانەکانی سعودیە بکات، یان لە رێگەی نووسینگە و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکانەوە مامەڵەکەی بکات؛ هەروەها دەبێت مامەڵەی کاخەز و رێکارە فەرمییەکان تەواو بکات و چاوەڕێی رەزامەندیی فەرمی بێت پێش ئەوەی ڤیزاکەی بۆ دەربچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ