ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ دەکەن

14-06-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیای رووسیا لە زاری یاریدەدەرێکی سەرۆکی وڵاتەکەیانەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسی جەنگی ئۆکراینا، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی ئێران و ئیسرائیلیان کرد. 
 
رۆژی شەممە، 14ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین بە تەلەفۆن قسەیان کرد. یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە 50 خولەکی خایاند". گوتیشی، پووتین سەرکۆنەی هێرشی سەربازی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد. 
 
یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆکی ئەمریکا دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بە مەترسیدار وەسفکرد" و پووتین "ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیریی ئێران و ئیسرائیل پیشاندا". 
 
دوێنێ، ئیسرائیل بە 200 فڕۆکە و ژمارەیەک درۆن دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد، دواتر ئێران دەستی بە وەڵامدانەوە کرد و ئیسرائیلی مووشەکباران کرد. ئەمڕۆش هەردوولا هەڕەشەی هێرش و وەڵامدانەوەی تووندیان لەیەکدی کرد. 
 
یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا جەختی لەوەش کردەوە، پووتین "ئاماژەی بە گەڕانەوە بۆ دانوستاندن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران کرد". 
 
دوێنێ، ئیسرائیل بە 200 فرۆکە و ژمارەیەک درۆن دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد، دواتر ئێران دەستی بە وەڵامدانەوە کرد و ئیسرائیلی مووشەکباران کرد. ئەمڕۆش هەردوولا هەڕەشەی هێرش و وەڵامدانەوەی تووندیان لەیەکدی کرد. 
 
بە گوێرەی گوتەکانی یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا، "پووتین ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ جەنگی ئۆکراینا پیشاندا. هەروەها، "هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندیی ئەرێنیی نێوانیان کرد".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە