رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی میدیای ئێرانی، لە درێژەی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری زەنجانی ئێران بیسترا.
بە گوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، کاژێر 05:20 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی شەممە، 14-06-2025، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری ئەسفەهانی ئێران بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دەنگە تەقینەوەکە لەنێو بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئێران لە شارەکە بیستراوە کە لە ڤیدیۆکاندا دووکەڵێکی چڕ دەردەکەوێت.
بیستنی دەنگی تەقینەوە لە زەنجان لەکاتێکدایە کە پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێشتا بەردەوامە و کاژێر 04:45 خولەک دوایین زنجیرەی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
هاوکات هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، کاژێر 05:25 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، لە شاری قۆم، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیلدا چالاککراوە.
هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3"ـدایە کە دوای ئەوەی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە کوژران، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ