رووداو دیجیتاڵ
لە میسر نەخشەیەک نمایش دەکرێت، کە بەپێی نەخشەکە کوێت بەشێکە لە عێراق، ئەوەش ناڕەزایی کوێتی لێکەوتەوە؛ میسر-یش داوای لێبووردنی لە کوێت کرد.
لە خولێکی سەربازی لە میسر کە بۆ ژمارەیەک ئەفسەر کرابووەوە، نەخشەیەکی وڵاتانی عەرەبی نمایش کرا کە کوێت وەکو بەشێک بووە لە عێراق، سنووری عێراق راستەوخۆ لەگەڵ سنووری سعودیە بووە، بە شێوەیەک سنوورەکەی دەگاتە سەر ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.
نەخشەکە ناڕەزایی کوێتییەکانی لێکەوتەوە، بۆیە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی میسر بە ناچاری داوای لێبووردنیان لە باڵیۆزخانەی کوێت لە قاهیرە کردووە.
باڵیۆزخانەی کوێت لە قاهیرە راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە بەوەی لە وانەیەکی خولەکەدا کە ژمارەیەک ئەفسەری کوێتی بەشداربوون، نەخشەیەکی وڵاتانی عەرەبی نمایش کراوە کە سنووری کوێتی تێیدا نەبووە و کوێت وەکو بەشێک لە عێراق دیاریکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی میسر جەخت لەوە دەکاتەوە ئەمە هەڵەیەکی بێ مەبەست بووە. بەڕێوەبەرانی خولەکەش لەسەر ئەو هەڵەیان، داوای لێبووردنیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ