رووداو دیجیتاڵ
ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی ئەو وڵاتە لێدەدرێت. بەشێک لە مووشەکەکان لە ئاسمانی تەلئەڤیڤ لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تەقێندرانەوە.
رۆژی یەکشەممە، 15ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "کەمێک پێش ئێستا، ئێران ژمارەیەک مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاوێشت". دەشڵێت، "سیستەمی بەرگریی کارایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکە".
سوپاکە گوتیشی، "داوا لە خەڵکی دەکەین بچنە پەناگەکان و لەوێ بمێننەوە". ئاماژەی بەوەش کرد، "زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدرا".
پێش ئەو هێرشە، ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە فڕۆکەخانە، کارگە و پاڵاوگە و کێڵگەی سووتەمەنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران کردبووە ئامانج.
لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم جارەدا، ئێران حەیفایشی کردووەتە ئامانج و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست رووداو کەوتوون و پشتڕاستی کردوونەتەوە، بەلایەنی کەمەوە لە شوێنێک ئاگری گەورە کەوتووەتەوە.
شرۆڤەیەکی تایبەتی دۆخی جەنگەکە و ئاسۆی کۆتاییپێهێنانی لە بەرنامەی لەگەڵ رەنجی رووداو ببینن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ