رووداو دیجیتاڵ
دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەوە دەڵێ، شەوی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیدا عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، بەڵام دیار نییە ئایا کوژراوە یان نا.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەم کاتەدا سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوژرانی لاریجانی دەکات.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە میدیای ئێران بڵاویکردەوە، چەند خولەکێکی دیکە پەیامی عەلی لاریجانی بڵاودەکەنەوە.

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتەرەکەی ئەم پەیامەی بڵاوکردووەتەوە:
شەهیدبوونی پاڵەوانانی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی لە کەشتیی "دەنا"، بەشێکە لەو فیداکارییانەی گەلی بەغەیرەتی ئێران کە لە نێو جەرگەی ئەم ململانێیەدا دژی ستەمکارانی نێودەوڵەتی نیشانیان داوە... یادی ئەوان بۆ هەمیشە لە دڵی گەلی ئێراندا دەمێنێتەوە و ئەم شەهیدبوونانەش بنەماکانی سوپا لە نێو پێکهاتەی هێزە چەکدارەکاندا بۆ ساڵانێکی درێژ بەهێزتر و پتەوتر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ