سێنتکۆم: بۆمبی 5000 پاوەندیمان لە کەناراوەکانی تەنگەی هورمز بەکارهێنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئەمریکا قۆناخێکی نوێی هێرشەکانی بۆسەر "بنکە مووشەکییەکانی ئێران" بە درێژایی کەناراوەکانی تەنگەی هورمز ئەنجام دا. ئەم هێرشانە بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" کە وەک ئەمریکا دەڵێت، ئامانجێکی سەرەکیی بریتییە لە لاوازکردنی توانا مووشەکییەکانی ئێران.
 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، چەند کاژێرێک بەر لە ئێستا یەکێک لە بەهێزترین و گەورەترین هێرشەکانی کردووەتە سەر بنکە مووشەکییەکانی ئێران بە درێژایی تەنگەی هورمز.
 
وەک سێنتکۆم دەڵێت، لەم هێرشانەدا بۆمبی زۆر گەورە و تایبەتیان بەکارهێناوە، کە کێشی هەر دانەیەکیان نزیکەی 2300 کیلۆگرامە (5 هەزار پاوەند).
 
ئەم بۆمبانە توانای بڕینی کۆنکرێت و زەوییان هەیە و بۆ ئەوە بەکاردەهێندرێن کە ئەو بنکە مووشەکییانەی ئێران لەنێوببەن کە لەژێر شاخ و حەشارگە زۆر قاییمەکاندا هەڵگیراون.
 
بەگوێرەی سێنتکۆم، لە 28ی مانگی رابردووەوە هێزی ئەمریکا زیاتر لە 6500 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئێران ئەنجام داوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە