رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە رایگەیاند، ئەوە بەلای وڵاتەکەیانەوە قبوڵنەکراوە.
رۆژی پێنجشەممە، 19ی ئاداری 2026، لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دا سەبارەت بە کوشتنی سەرکردەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە رایگەیاند، "ئێمە دژی بەکارهێنانی هێزین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا"؛ گوتیشی، "کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە سڤیلەکان قبوڵنەکراوە".
رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، وەزیری بەرگریی و فەرماندەی سوپای پاسداران و عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی کوژران.
هەروەهە دوێنێ و پێرێ، ئیسرائیل کوژرانی هەر یەک لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ