بنیامین نەتەنیاهوو هەڕەشە دەکات: ئێران باجێکی گەورە دەدات

19-06-2025
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران باجێکی زۆر گەورە دەدات، دوای ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە کردییە سەر وڵاتەکەی. 
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بێ وەڵام نامێنێتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەم بەیانییە ئێران کردییە سەر ئیسرائیل و تاران "باجێکی گەورە" دەدات. 
 
هاوکات ئوریێل بوسۆ، وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل گوتی، ئێران بە کردنەئامانجی نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بئێرشێڤا لە باشووری وڵاتەکە هێڵی سووری بەزاند.
 
رادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بوسۆوە گواستیەوە، ئەوەی کراوە تاوانی جەنگە کە ئێران ئەنجامی داوە.
 
ئەم بەیانییە ئێران هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 کەس بریندار بوون. 
 
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە بارەگای فەرماندەیی، هەواڵگری سوپای ئیسرائیل و سەربازگەی هەوڵگریی بووە لە ناوەندی توێژینەوەی گاڤ یام لە شاری بیەرشیبا. 
 
هێرشەکە زیانی هەبوو. تەندروستیی نیشتمانیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 30 کەس برینداربوون. 
 
دەکرێ ژمارەکە بەرزبێتەوە، بە هۆکاری ئەوەی هێرشەکە تازە روویداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە