سوودانی بۆ مەزڵووم عەبدی: دەبێت رێگری لە هەڵاتنی تیرۆریستان بکرێ

20-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. بە گوێرەی نووسینگەکەی، سوودانی جەختی لە پێویستیی رێگری لە "هەڵاتنی تیرۆریستان" لە زیندانەکان و پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردووەتەوە.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دۆخی سووریا لە ژێر رۆشنایی پێشهات و رووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و عێراق کراوە.
 
محەممەد شیاع سوودانی جەختی لە "چەسپاندنی دیالۆگ لەم قۆناخە هەستیارەدا" کردووەتەوە، بە جۆرێک "مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا مسۆگەر بکرێ و یەکپارچەیی و ئاسایشی وڵاتەکە بپارێزرێ."
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی پەیوەندییەکە تایبەت بووە بە پرسی زیندانەکان. سوودانی گوتوویەتی، دەبێت "رێگری بکرێ لەوەی تیرۆریستان دەرفەتی هەڵاتنیان لە زیندانەکان بۆ بڕەخسێت و یاری بە ئاسایش و سەقامگیریی سووریا، عێراق و تەواوی ناوچەکە بکەن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی قەتەری

قەتەر ئاسمانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی کاتی دەکاتەوە؛ گەشتەکان تەنیا بۆ گواستنەوەی گیرخواردووەکانە

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی سڤیل لە قەتەر رایگەیاند، دەستیانکردووە بە دەستپێکردنەوەی بەشێکی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەمەش دوای ئەوەی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانەوە داخرابوو