کۆمپانیایەکی کوردیی بواری دەرمان دەیەوێت بەرهەمەکانی بنێرێتە وڵاتانی کەنداو

22-02-2024
هۆرڤان رەفعەت
دەرمانخانەیەک لە هەرێمی کوردستان
دەرمانخانەیەک لە هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاوا میدیکا لە دووبەی بەشداریی لە گەورەترین کۆنفرانسی دەرمان دەکات کە 130 کۆمپانیای جیهانیی دەرمان و چارەسەری پزیشکی تێیدا بەشدارن. ئاوا میدیکا، تاکە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانە کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارە. ئاوا میدیکا نموونەی سەدان جۆر دەرمانی لەگەڵ خۆی بردووە تاوەکو نیشانی کۆمپانیا هاوپیشەکانی خۆیانی بدەن. 
 
د. ئارام محەممەد، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای ئاوا میدیکا دەڵێت، "زیاتر لە 200 جۆری دەرمانمان هەیە کە بەخۆشحاڵییەوە لە هەردوو کەرتی تایبەت و حکومییەوە بەردەستن و دەتوانین لە هەموو عێراق دابەشی بکەین. شانازی دەکەین کە لەم کۆنفرانسە بەشدارین و بتوانین هاوشانی کۆمپانیا عەرەبی و جیهانییەکان دەرمانەکانمان هاوردە بکەین."
 
دکتۆر رووها جاویش، کارمەندی فرۆشتنی کۆمپانیای ئاوا میدیکا بە رووداوی گوت، "ئامانجمان لەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە کۆمپانیای ئاوا میدیکا بچێتە نێو بازاڕی عەرەبی. دەرمانمان بۆ سووریا و یەمەن ناردووە."
 
چوار کۆمپانیای دیکەی عێراقیش بەشدارن لە کۆنفرانسەکە، ئەوانیش دەڵێن عێراق دەبێت خۆی لە رکابەرییەکانی بوارە پزیشکییەکاندا بەهێزتر بکات.
 
وائیل میرزا، ئەندامی بۆردی کۆمپانیای ئای پی ئایی عێراقی باسی لەوە کرد، بۆ ئەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکە کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان لە وڵاتانی ناوچەی کەنداو زیاتر بکەن و پێشانی بدەن کە بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق گەیشتووەتە چ ئاستێک.
 
جگە لە نمایشی بەرهەمی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی دەرمان، ژمارەیەک پانێڵی ئەکادیمی لەبارەی کوالێتیی دۆزینەوە نوێکانی بواری دەرمان و دەرمانسازی لەلایەن ژمارەیەک پزیشک و نوێنەری کۆمپانیا و رێکخراوە پزیشکییەکان پێشکێش کران. بەگوتەی بەشداربووەکان، ئەو هاوئاهەنگی و باسە نوێیانە، دەبنە هاوکار بۆ دۆزینەوەی دەرمان و چارەسەری نوێ لە داهاتوودا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک دەرمانی دەرمانخانەیەک. وێنە: رووداو- تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەندیکای دەرمانسازان هۆشداری لە دەرمانێکی ساختە دەدات

سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان - لقی هەولێر، لە گشتاندنێکدا هۆشداری دەداتە سەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە مامەڵە بە دەرمانێکی ساختەی تایبەت بە بەرزەپەستانی خوێن نەکەن.