رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکیی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەکات لە شوێنی مانەوەیان دەرنەچن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-5-2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر بڵاویکردەوە، پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکیی نیشتەجێی قەتەر لە شوێنی مانەوەیان دەرنەچن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قەتەر دەڵێت، زوو هاووڵاتییەکانی لە رێنمایی داهاتوو ئاگادار دەکەنەوە.
بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران و بەرپرسانی تارانیش دەڵێن، مافی خۆیانە وەڵام بدەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ