40 هەزار سەربازی ئەمریکی دەکەونە دۆخی ئامادەیی

23-06-2025
هیوا جەمال
سەربازانی ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازی. وێنە: AFP
سەربازانی ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازی. وێنە: AFP
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

 

نزیکەی 40 هەزار سەربازی ئەمریکی، لە دەرەوەی وڵاتەکەیان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەن، 2500 لەو سەربازانە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن و 900ی دیکەیان لە رۆژئاوای کوردستانن.
 
لە قەتەر نزیکەی 10 هەزار سەربازی ئەمریکا لە بنکەی عودەید لە رۆژئاوای دۆحە جێگیرکراون.
 
بنکەی عودەید گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و 8 ملیار دۆلاری تێچووە کە قەتەر پارەکەی دابینکردووە. سێنتکۆم سەرپەرشتیی بنکەکە دەکات.
 
بەحرەین یەکێکی دیکەیە لەو وڵاتانەی لە ماوەی هەفتەی رابردووەوە کۆمەڵێک ئامادەکاری کراوە بەهۆی ئەو جەنگەی ماوەی 11 رۆژە بەردەوامە، بەپێی راپۆرتی 2024ـی پێنتاگۆن ئەمریکا لە بەحرەین نزیکەی 9 هەزار سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیرکراوە، لەو وڵاتە بچووکەی کەنداو هێزی پشتیوانی دەریایی جێگیر کراوە کە فیرقەی پێنجەم لەخۆدەگرێت و سەر بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکایە.
 
جگە لەوان سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی زەفرە لە ئیمارات جێگیرکراون، ژمارەیان نزیکەی 3500 سەرباز دەبێ، نیسانی رابردوو پێنتاگۆن رایگەیاند ئەو هێزانە بۆ نزیکەی نیوە کەمدەکاتەوە.
 
کوێت وەک ناوەندێکی سەرەکیی لۆجستی و پشتیوانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا کار دەکات. بنکەی "عاریفجان" یەکێکە لە گەورەترین بنکەکان و 13000 سەربازی لێیە، سعودیە نزیکەی 3000 سەرباز ئەوانەی سعوودیە زیاتر بۆ ئەرکی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی جێگیر کراون، بەتایبەت دوای زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.
 
ئوردن هاوبەشێکی ستراتیژییە و هێزەکانی ئەمریکا لەوێ ئەرکی مەشق و راهێنان و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەیە و 3000 سەربازی لێیە.
 
بەهۆی ئەو دوورییەی بنکەکان هەیانە لە ئێرانەوە، بە ئاسانی هەندێ لە مووشەکەکانی پێیان دەگەن، بۆ نموونە، دووریی نێوان ئەبوزەبی و ئیسفەهان نزیکەی 1980 کیلۆمەترە، هەروەها دووریی نێوان بەحرەین و  ئیسفەهان 1647 کیلۆمەترە و دووریی نێوان دەوحە و تاران 1870 کیلۆمەترە. 
 
هەموو مووشەکە دوورمەوداکانی ئێران دەگەنە ئەو بنکانە وەکو مووشەکەکانی عیماد، غەدیر، سیجیل، فەتاح 1و2 ، فاتیح و هەندێکی دیکە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا

تۆم باراک بۆ رووداو: سیستمی ناناوەندی لەم ناوچەیە بە کەڵک نایەت

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا لە دەوحە رایگەیاند، سیستمی ناناوەندی لە عێراق و ناوچەکە "شکستی هێناوە" و جەختی کردەوە کە دەبێت گەل و هۆزەکان خۆیان بڕیار لە شێوازی بەڕێوەبردنی خۆیان بدەن