رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیێندراوێکدا داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی راگەیاند و بەریتانیا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە داوایان لە هاووڵاتییانیان لەو وڵاتە کردووە، بچنە پەناگەکان.
وەزارەتەکە دەڵێت، بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵک، گەشتیاران و دانیشتووان بڕیارەکەی داوە.
ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی لە ئەمریکا کردووە. گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکاش لە دەوحەی قەتەرە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەخت لەوە دەکاتەوە کە لایەنە فەرمییەکان لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێریی بارودۆخەکە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە نوێیەکان دەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها دەڵێت، "رای گشتی لە زانیارییە نوێیەکان لە کاتی خۆیدا و لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە ئاگادار دەکاتەوە."
وەزارەت دووبارە جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەلامەتی هەموو تاکەکان لەسەر خاکی دەوڵەتی قەتەر لە پێشینەی کارەکانیەتی و، دەوڵەتەکەیان درێغی ناکات لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێکی پێویستی خۆپارێزی لەو چوارچێوەیەدا.
قەتەر دەڵێت، بە چاودێریی پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە، ئەو بڕیارەیان داوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ