سعودیە داوا لە "دۆستەکانی ئیمارات" لە یەمەن دەکات لە دوو پارێزگە بکشێنەوە

41 خولەک له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سعودیە داوای لەو هێزانەی یەمەن کرد کە ئیمارات پشتیوانییان دەکات، لە دوو پارێزگەی ئەو وڵاتە بکشێنەوە. چاوەڕوان دەکرێ ئەم هەنگاوە ببێتەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێو ئەو هاوپەیمانییەی دژی حووسییەکان پێکهێندرابوو.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەڵێ، ئەو هێزانەی سەر بە (ئەنجوومەنی راگوزەری باشوور)ن و ئیمارات پاڵپشتییان دەکات، چوونەتە پارێزگاکانی حەزرەمەوت و مەهرە. سعودیە داوایان لێدەکات بچنە دەرەوە و شوێنەکانیان رادەستی (هێزەکانی قەڵخانی نیشتمانی) بکەن کە سعودیە خۆی دروستی کردوون و پارەداریان دەکات. 
 
سعودیە هۆشداری دەدات کە ئەم جۆرە کارە زیان بە خەڵکی یەمەن دەگەیێنێت و دەڵێت: "پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیدا بگرێ بۆ ئەوەی دۆخەکە تێک نەچێت."
 
ئەم کێشەیە ئاماژەیە بۆ هەبوونی ناکۆکی لەنێوان سعودیە و ئیمارات، هەرچەندە دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستن، بەڵام لە یەمەن و تەنانەت لە سوودانیش کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات دەکەن و هەریەکەیان پشتیوانی لە گرووپێکی جیاواز دەکات.
 
بەخاکسپاردنی فەرماندەیەکی حووسییەکان
 
لە لایەکی دیکەوە و هەر رۆژی پێنجشەممە، حووسییەکان لە سەنعای پایتەخت تەرمی ژمارەیەک چەکداری خۆیان بەخاک سپارد، لەنێویاندا فەرماندەی باڵای هێزی مووشەک و درۆنەکانیان، لیوا زەکەریا عەبدوڵڵا.
 
ئەو فەرماندەیە لە مانگی ئادار لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە کوژرابوو. 
 
مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو کاتی ئەمەریکا ئەو کات ئاماژەی بەوە کردبوو کە "گەورە بەرپرسی مووشەکیی حووسییەکان"ـیان کردووەتە ئامانج.
 
جەنگی نێوخۆی یەمەن ساڵی 2014 دەستیپێکرد، کاتێک حووسییەکان دەستیان بەسەر سەنعادا گرت. ساڵی 2015 سعودیە و هاوپەیمانەکانی، بە هێزێکی هاوبەش، دەستوەردانیان کرد. زیاتر لە 150 هەزار کەس کوژراون و وڵاتەکە تووشی قەیرانێکی مرۆیی بووە کە پێش جەنگ غەززە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهان پۆلێن کرابوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیا

بەهۆی نرخی تکتی فڕۆکەوە گەڕانەوەی 72 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دوادەکەوێت

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی گەڕاندنەوەی 72 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان تەواو بوون، بەڵام پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی بەرزیی نرخی بلیتی فڕۆکە لە پشووەکانی سەری ساڵدا، گەڕانەوەیان دواکەوتووە.