رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ژنێک لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر لە ئاودا دەرهێندرا. بەرگریی شارستانی دەڵێت، ژنەکە دانیشتووی هەولێر بووە.
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شایەتحاڵان بە ئێمەیان گوتووە، کە ئافرەتەکە لە سەرپردی کۆنی خەبات خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات توانییان بیدۆزنەوە، بەڵام گیانی لەدەستدابوو".
ژنەکە کوردە و ناوی (م، ق، خ)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1971ـە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتی: "ئافرەتەکە دانیشتووی گەڕەکی کوردستان بووە لە هەولێر".
پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تەرمەکەش رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ