د. تاڵیب محەممەد: تورکیا هەموو جومگەکانی سووریای گرتووەتە دەست

26-12-2024
شیراز رەئوف
د. تاڵیب محەممەد، جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین
د. تاڵیب محەممەد، جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین دەڵێت، عێراق زۆرترین کاریگەریی رووداوەکانی سووریای لەسەرە و سەردانی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق بۆ دیمەشق سەلمێنەری ئەو راستییەیە، کە عێراق دۆسیەی ئەمنی بەلاوە گرنگترە لە سیاسی و دیپلۆماسی.
 
د. تاڵیب محەممەد، جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: عێراق یەکەم وڵات نییە کە سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری بنێرێتە سووریا.
 
بە گوتەی تاڵیب محەممەد: "سنوورەکانی عێراق و سووریا پێشتر پەناگەی تیرۆریستان بوون و عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهاتەکانی سووریای لەسەرە."
 
بە گوتەی جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رافیدەین عێراق مافی خۆیەتی بەرچاوڕوونی هەبێت لە رووداوەکانی سووریا و دەشڵێت: بەلای عێراقەوە دۆسیەی ئەمنی لەپێش دۆسیەی سیاسییەوەیە.
 
د. تاڵیب محەممەد باس لەوە دەکات کە "دەستوەردانی تورکیا لە دۆخی سووریا روون و ئاشکرایە"، دەشڵێت، "تورکیا هەموو جومگەکانی سووریای گرتووەتە دەست."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەک یان درۆن لە ئاسمانی ئیمارات.

ئیمارات: 30 درۆن و مووشەکی ئێرانیمان تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، رۆژی هەینی رووبەڕووی 30 مووشەک و درۆن بوونەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون؛ دەشڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2000 مووشەک و درۆنیان تێکشکاندووە.