ئەمریکا: پیشەسازیی نەوتی ئێران بەرەو داڕمان دەچێت و گەمارۆکە تووندتر دەکەین

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران تووندتر دەکات؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکاوە لەژێر گوشارێکی گەورەدایە. 
 
بێسێنت هۆشداری دا لەوەی پیشەسازیی نەوتی ئێران بەرەو داڕمان دەچێت و پێشبینی کرد لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئێران رووبەڕووی کێشەی کەمیی بەنزین ببێتەوە، ئەوەش بەهۆی لەکارکەوتنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوت.
 
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بە زمانێکی تووند هێرشی کردە سەر سەرکردەکانی سوپای پاسداران و رایگەیاند: "لەکاتێکدا سەرکردە بەجێماوەکانی سوپای پاسداران وەک جرجی خنکاو لەنێو لوولەی ئاوەڕۆدا گیریان خواردووە، پیشەسازیی کۆنی نەوتی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەرەو لەکارکەوتن دەچێت. بەمزووانە دەرهێنانی نەوت رادەوەستێت و تەنگژەی بەنزین لە ئێران دەستپێدەکات."
 
گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران و تەنگەی هورمز بەردەوامە، کە وایکردووە تاران نەتوانێت بە ئاسانی نەوت هەناردە بکات، بەمەش سەرچاوەی سەرەکیی داهات و لایەنێکی ستراتیجیی ئابوورییەکەی لەدەستداوە.
 
بێسێنت ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تووڕەیی ئابووری"دا، شەپۆلێکی نوێی سزاکان دەستپێدەکەن کە لایەنی سێیەم و ئەو کۆمپانیایانە دەکەنە ئامانج کە مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە ئێرانییەکان دەکەن.
 
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە تایبەتی هۆشداریی داوەتە ئەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاری بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دابین دەکەن و داوای لە حکومەتە بیانییەکانیش کردووە رێگری بکەن لەوەی کۆمپانیاکانیان سووتەمەنیی فڕۆکە، خواردن، مافی نیشتنەوە یان کاری چاککردنەوە بۆ ئەو فڕۆکانە دابین بکەن.
 
بێسێنت دەڵێت: "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵمەتی تووڕەیی ئابووریدا زۆرترین گوشار دەخاتە سەر ئێران و دوودڵ نابێت لە سزادانی هەر لایەنێکی سێیەم کە کارئاسانی بۆ دامەزراوە ئێرانییەکان بکات."
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل. وێنە: Reuters

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: یاری بە ئاگر دەکەیت

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دا، "سەرپێچییەکانی حیزبوڵڵا" لێکەوتەی کارەساتباری بۆ لوبنان دەبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا پێشنیازی دانوستاندنی راستەوخۆی نێوان هەردوو وڵاتی رەتکردەوە.