وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا دەکات

دوێنێ کاژێر 04:06
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی 30ـی کانوونی دووەم سەردانی ئەنقەرە بکات و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە، میدیای تورکیاش دەڵێت تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە پرسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ئێران.
 
میدیای فەرمیی تورکیا رایگەیاند، عەباس عێراقچی، رۆژی هەینی بۆ هەڵسەنگاندنی پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە دوولایەنەکان سەردانی تورکیا دەکات. عێراقچی لە ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
 
سەردانەکەی عەباس عێراقچی بۆ تورکیا لە کاتێکدایە و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بووەتە جێی باس. تورکیا دەڵێ، دژی هەر ئۆپەراسیۆنێکە بۆ سەر ئێران و پێویستە کێشەکان لەگەڵ ئێران لە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
 
تورکیا و ئێران دەیانەوێت ئاستی بازرگانیی نێوانیان بۆ 30 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە و ئەو پرسەش یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان. لە ساڵی 2025 ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات 5 ملیار دۆلار بوو.
 
لەلایەکی دیکەوە، میدیای تورکیا دەڵێ، پرسی پارتی ئازادی کوردستان (پژاک) ـیش لە رۆژەڤی کۆبوونەوەی هەردوو وەزیردا دەبێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە