یەکێتیی ئەورووپا دەستەیەک بۆ چاودێریکردنی دەروازەی رەفەح رەوانەی غەززە دەکات

31-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەڵێت، یەکێتیی ئەورووپا دەستەیەکی بۆ چاودێریکردنی دەروازەی رەفەح پێکهێناوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل چاوەڕوان دەکرێت، دەروازەکە بکرێتەوە.
 
رۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی 2023 کایا کاڵاس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "دەستەی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ لەسەر داوای فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان رەوانەی دەروازەی رەفەح دەکرێت."
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەڵێت، "دەستەکە یارمەتی دەستەی پاسەوانی سنووری فەلەستین دەدات و رێگەش بە گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل بۆ دەرەوەی غەززە دەدات."
 
دەروازەی رەفەح سنووری کەرتی غەززە و میسر لە یەکدی جیا دەکاتەوە و بە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی کەرتەکە دادەندرێت و لەوێوە هاوکاریی دەگەیێندرێتە کەرتەکە. 
 
دەروازەکە لە ئاداری رابردووەوە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە و لەو کاتەوە داخراوە. 
 
رۆژی شەممە، ئیسرائیل و حەماس وەک بەشێک لە ئاگربەستی غەززە، چوارەم کۆمەڵەی بارمتەکان و بەندکراوان ئاڵوگۆڕ دەکەن. 
 
تاوەکو ئێستا حەماس 15 بارمتەی ئازاد کردووە، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل سەدان بەندکراوی ئازاد کردوون. 
 
حەماس رۆژی شەممە سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 90 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات، کە نۆیان بە زیندانیکردنی تاهەتایی سزا دراون. 
 
بەگوێرەی نێوەڕۆکی ئاگربەستەکە، لە قۆناخی یەکەمدا کە 42 رۆژ دەخایەنێت، سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە ژمارەیەکی زۆری فەلەستینییەکان تێیدا نیشتەجێن. 
 
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل لە قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی ناوچەی داماڵدراو لە چەک لە غەززە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەی شازادە سوڵتانی ئەمریکی لە سعودیە. وێنە: ئەرشیڤ/ Senior Airman Sean Campbell/U.S. Air Force

لە هێرشێکی ئێران دا بۆ سەر بنکەیەک لە سعودیە 10 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون

جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست 29 رۆژی تێپەڕاند و بەرەکانی جەنگ بە قورسی سعودیەیان گرتووەتەوە. لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی سعودیە کرانە ئامانج، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕتر کردەوە