رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شاری تاران راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە دوێنێ شەممە بووە. سوپای پاسداران وێڕای سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و هێزەکانی بەرەی بەرگری، پاکپووری وەک "پیاوی مەیدان و پاڵەوانێکی دڵسۆز" ناوبردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دوای ئەوەی حوسێن سەلامی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران لە "جەنگی 12 رۆژەدا" کوژرا، محەممەد پاکپوور ئەرکی فەرماندەیی گرتەئەستۆ و "ئاڵای شکۆ و بەرگریی نەتەوەی ئێرانی بە شەکاوەیی هێشتەوە."
سوپای پاسداران لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا بە هاووڵاتییانی ئێران دەڵێ کە تۆڵەی کوژرانی محەممەد پاکپوور و بەرپرسانی باڵای دیکەی کوژراو دەکەنەوە و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێرانیش دەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ