ئەنجوومەنێکی سێ کەسی کاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رادەپەڕێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کەسێکی دیاریکرد بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی دەسەڵاتی داد کاروباری رێبەری ئێران جێبەجێ بکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، موحسین دێهنەوەیی، گوتەبێژی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، عەلی رەزا ئەعرافی دیاریکراوە بۆئەوەی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار و غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد تاوەکو هەڵبژاردنی رێبەرێکی نوێ کاروباری رێبەری ئێران راپەڕێنێت.
 
ئەم هەنگاوەی تاران دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگەیاند.
 
بەپێی دەستووری ئێران، رێبەر کەسی یەکەمی سیاسی و کارگێڕی وڵاتە. مادەی 107ی دەستووری ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە رێبەر لەلایەن ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەرییەوە دەستنیشان دەکرێت و دەبێت دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە بەدەستبێنێت.
 
هەروەها مادەی 111ی دەستووری ئێران رێکارەکانی قۆناخی دوای رێبەر دیاری دەکات و دەڵێت، لە ئەگەری کۆچی دوایی، دەستلەکارکێشانەوە یان لادانی رێبەر، تاوەکو کاتی هەڵبژاردنی رێبەری نوێ، ئەنجوومەنێکی کاتی (سەرۆککۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی داد و یەکێک لە شارەزایانی ئاینی لە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور) سەرجەم ئەرکەکانی رێبەر رادەپەڕێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە تاران

سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەی گشتیی سوپاکەی لە تاران راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شاری تاران راگەیاند