رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی بەڕێوەبەری هەواڵگری پۆلیسی وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەکی دیکە راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، غوڵام رەزا رەزایان، بەڕێوەبەری هەواڵگری پۆلیسی ئێران لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان کوژراوە.
ئەم گورزە نوێیەی سەر سەرکردایەتیی سەربازیی ئێران لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتی 2026ـەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشیان بۆ سەر 24 پارێزگای ئێران دەستپێکردووە و چەندین ناوەندی هەستیاریان کردووەتە ئامانج.
لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردووە، بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن لە کردنەئامانجی بەرپرسانی باڵا.
لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ عەلی شەمخانی، راوێژکاریی سیاسیی خامنەیی و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کوژران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ