رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران دەڵێ، لە 8 رۆژدا 357 کەس لە تاران بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند: "لە 8 رۆژی رابردوودا 57 هەزار پەیوەندیمان پێوە کراوە کە 31٪یان تایبەت بوون بە پیسبوونی هەوا".
محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی گوتی: "لەو 8 رۆژەدا 357 کەس گیانیان لەدەستداوە کە پیسبوونی هەوا هۆکاری گیانلەدەستدانیان بووە."
محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی ئاماژەی بەوەشکرد: "لە تاران 400 بنکەی فریاکەوتن و 500 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کەممان هەیە."
زیاتر لە 10 رۆژە هەوای بەشێک لە شارەکانی ئێران پیسە و تاران یەکێک لەو شوێنانەیە زۆرترین پشوویان تێدا راگەیێندراوە.
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، پار 58 هەزار و 975 کەس لەو وڵاتە بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی لە شارە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ