رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێکی گردبوونەوەی سەربازانی ئەمریکی لە دووبەی کە تێیدا 40 سەرباز کوژراون و 70ـی دیکەش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 03-03-2026، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە مووشەک و درۆن هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر شوێنێکی گردبوونەوەی سەربازانی ئەمریکا لە شاری دووبەی ئیمارات.
بەگوتەی سوپای پاسداران، زانیاریی وردیان هەبووە کە 160 سەرباز لەو شوێنەن کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم 40ـیان کوژراون.
هاوکات ئەوەشی خراوەتەڕوو، هەر لە هێرشەکەدا، زیاتر لە 70 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا تاوەکو ئێستا تەنیا کوژرانی شەش سەربازی خۆی لە ئەنجامی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێراندا پشتڕاست کردووەتەوە.
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە، 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فراوانیان بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردووە.
لە وەڵامیشدا سوپای پاسدارانی ئێران چەندین شەپۆلی هێرشی بە مووشەکی بالیستی و درۆن بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ