دوو چەکداری پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران

02-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو ئەندامیان کوژران.
 
رۆژی شەممە، 1-11-2025، سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی محەممەڕەزا شاهوزی، سەرۆک هۆزی شاهوز لە خاش، دوو ئەندامی سوپای پاسداران، بە ناوەکانی ئیسماعیل شاهوزی و موختار ئەحمەد شاهوزی کوژراون.
 
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
 
گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداری بەلووچەکانە لە ئێران، تائێستا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە