پزیشکیان کەسێک وەکو سەرپەرشتیاری وەزارەتی ئابووریی ئێران دەستنیشان دەکات

03-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ


مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریدا رەحمەتوڵڵا ئەکرەمی وەکو سەرپەرشتیاری وەزارەتی ئابووری و دارایی ئەو وڵاتە دەستنیشان بکات.
 
ئەو هەنگاوەی پزیشکیان بەپێی میدیای ئێران دوای ئەوە دێت؛ دوێنێ (یەکشەممە، 2-3-2025) پەرلەمان متمانەی لە عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری و دارایی ئێران سەندەوە.
 
رەحمەتوڵڵا ئەکرەمی، پێشتر بریکاری وەزیری ئابووری و بەرپرسی چاودێریی دارایی و گەنجینە بووە. هەروەها لە ساڵی 2019 و لە کاتی لەکارلادانی وەزیری ئابووریی ئەو کاتەی ئێران، بۆ ماوەی دوو مانگ سەرپەرشتیاری وەزارەتەکە بووە.
 
پەرلەمانی ئێران دوێنێ بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە عەبدولناسر هیمەتی سەندەوە، چونکە زۆربەی پەرلەمانتاران پێیان وابوو؛ هیمەتی نەیتوانیوە دۆخی ئابووریی وڵاتەکە باش بکات و رێگری لە دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکانی دیکە بکات.
 
دوورخستنەوەی وەزیری ئابووری و دارایی ئێران لەکاتێکدایە، تەنیا 6 مانگە حکومەتی مەسعود پزیشکیان دەستبەکاربووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.