لە تاران هۆشداری لە زریان و رەشەبایەکی بەهێز دەدرێت

04-05-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانی تاران سەبارەت بە هاتنی زریان، رەشەبای بەهێز و خۆڵبارین لەو پارێزگایە لە رۆژانی داهاتوودا هۆشداری دەدات و دەڵێت، مەترسی کەوتنەخواری تەنەکان لە بەرزایی هەیە. داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ نەچنە دەرەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی ئایاری 2025، حامید یەزدی مێهر رایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت لە دوانیوەڕوی ئەمڕۆ یەکشەممەوە بایەکی زۆر بەهێز روو لە پارێزگاکە بکات و تاوەکو کۆتایی رۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت".
 
حامید یەزدی مێهر دەڵێت: "دەکرێ ئەم شەپۆلە ببێتە هۆی خۆڵبارین، کەمکردنەوەی ئاسۆی بینین، کەوتنەخوارەوەی تابلۆکانی نێو شار، شکانەوەی دارەکان، دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ، پیسبوونی هەوا و زیانگەیاندن بە دامەزراوە مەدەنییە هەستیارەکان".
 
بە گوتەی یەزدی مێهر، بە هاتنی ئەم شەپۆلە نوێیە، بارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەکانی گەرما لە شارەکانی سەر بە پارێزگای تاران بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای تاران سەبارەت بە "بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکان، خلیسکانی رێگەوبانەکان، پەنگخواردنەوەی ئاو لەسەر شەقامەکان، دروستبوونی لافاو، کەوتنەخوارەوە تاشەبەرد لە بەرزاییەکانەوە و زیانگەیاندن بە کێڵگە و باخەکان" هۆشداری دەدات و داوا لە خەڵک دەکات، "بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە."
 
حامد یەزدی مێهر دەڵێت، "پێویستە هەموو دامەزراوە فریاگوزارییەکان، شارەوانییەکان و قایمقامییەتی هەموو ناوچەکان لە دۆخی ئامادەیی تەواودابن و هاووڵاتیانیش لە کەنار رووبارەکان و بەرزاییەکان دووربکەونەوە."
 
رۆژی شەممە، 3ی نیسانی 2025، بابەک یەکتاپەرەست گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، "لە یەکشەممەی رابردووەوە تاوەکو رۆژی هەینی، لە 6 پارێزگای وڵات 7 کەس لە ئەنجامی هەورەبرووسکە، زریان و رەشەبای بەهێز گیانیان لەدەستداوە و 67 کەسیش بریندار بوون."
 
یەکتاپەرەست گوتیشی:" زۆرترین بریندار لە تاران بووە و 53 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی هەورەبرووسکە، با و زریانی بەهێز بریندار بوون؛ لە خۆراسانی باشوور 7 کەس، لە مازندەران 3 کەس، لە مەرکەزی 2 کەس، لە ئەلبورز کەسێک و لە خۆراسانی رەزەویش کەسێک بەهۆی ئەو رووداوە سرووشتیانەوە بریندار بوون."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.