دادپزیشکیی ئێران: لە 6 مانگدا زیاتر لە 10 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوه

04-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادپزیشکیی ئێران دەڵێت، لە 6 مانگدا زیاتر لە 10 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان تەمەنیان 11 بۆ 39 ساڵ بووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2025، دادپزیشکیی ئێران ئاماری 6 مانگی رووداوەکانی هاتووچۆی لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە.
 
بەپێی ئامارەکە، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-9-2025، 10 هەزار و 414 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. 8 هەزار و 333 کەسیان لە رەگەزی نێر و دوو هەزار و 81 کەسەکەی دیکەیان لە رەگەزی مێ بوون.
 
هەر بەپێی ئامارەکە، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 39 ساڵ بووە.
 
هەر لەو شەش مانگەدا 202 هەزار و 145 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون کە بەراورد بە پار 1.2% زیادی کردووە.
 
دادپزیشکیی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، هۆشیارنەبوونی شۆفێران، لێخوڕینی بێباکانە، خراپیی رێگەوبان لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو هەموو مردن و برینداربوونە بوون. 
 
زۆرترین مردن بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی تاران بە 856 کەس، فارس بە 803 کەس  و خۆراسانی رەزەوی بە 733 کەس بووە. کەمترینیش لە پارێزگاکانی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 106 کەس، قوم بە 142 کەس و کۆهگیلۆیە و بویەرئەحمەد بە 120 کەس بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.