بەقایی لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا: هیچ نەرمییەک لە بەرگریکردندا نانوێنین

05-01-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە دەڵێت، ئێران هیچ نەرمی و کەمتەرخەمییەک لە بەرگریکردن لە خاکەکەیدا نانوێنێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی کانوونی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا لە تاران باسی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرد و رایگەیاند، "ئەمریکا و ئیسرائیل پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن."
 
ئیسماعیل بەقایی گوتی، "رژێمی ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵدەدەن هاوکات لەگەڵ گوشاری ئابووری، کەشێکی شڵەژان و شەڕی دەروونی بەسەر ئێراندا بسەپێنن."
 
بە گوتەی بەقایی، شەڕی دەروونی و دروستکردنی کەشێکی میدیایی دژ، "بەشێکە لە ستراتیژی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران."
 
بەقایی گوتیشی: "سەرنجمان لەسەر بەهێزکردنی ئامادەکارییەکانی وڵاتە و چاوەکانمان کراوەن بۆ بەرگریکردن لە خاکی ئێران."
 
سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە تایبەت دوای پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە، ئێمە بە هەموو توانا و هێزمانەوە چاودێریی هەڵسوکەوتی لایەنە دژبەرەکان دەکەین و لە بەرگریکردن لە ئێرانیش، هێزە چەکدارەکانمان هیچ چاوپۆشی و کەمتەرخەمییەک نانوێنن."
 
مانگرتن و خۆپێشاندانی کاسبکاران لە ئێوارەی یەکشەممە 28-12-2025 لە تارانەوە دەستیپێکردووە و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی وڵاتەکە و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە کە لە هەندێک شار گرژی تێکەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.