لە ئێران سزای هاتووچۆ زیادکرا

05-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سزا نوێیەکانی هاتووچۆ لە ئێران راگەیێندران و بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار سزاکانی هاتووچۆ لەو وڵاتە دوو تاوەکو چوار هێندە زیادیکردووە.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، رۆژی سێشەممە، 4ی حوزەیرانی 2024، کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیارەکەی پەسند کردووە و لە لایەن نووسینگەی محەممەد موخبر، سەرپەرشتیاری سەرۆککۆماریی ئێرانەوە بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، رێگەوبان و شارسازی نێردراوە.
 
بەو بڕیارە نوێیە، هەندێک سزای هاتووچۆ بەراورد بە ساڵی پار لە نێوان دوو تا چوار هێندە زیاد کراون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل 1.5 ملیۆن تمەن سزای بۆ دیاریکراوە کە زیاتر لە چوار هێندەی سزای پێشووە، بۆ خێرا لێخوڕینیش لە نێوان 100 هەزار تاوەکو 500 هەزار تمەن دیاریکراوە.
 
هەروەها سزای بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین لە نێوان 100 هەزار بۆ 400 هەزار تمەنە، سزای راگرتنی ئۆتۆمبێل لە شوێنی قەدەخەکراو 100 هەزار تمەنە، نەوەستان لە چرای سووری ترافیکلایت سزاکەی 250 هەزار تمەن، سزای نەبوونی بیمە 150 هەزار تمەنە، سزای پێشکەوتنەوە لە شوێنی رێگەپێنەدراو 700 هەزار تمەنە.
 
سەید تەیمور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، رۆژی چوارشەممە 05-06-2024 رایگەیاند: "زیادکردنی سزای هاتووچۆ لەلایەن سەرپەرشتیاری سەرۆککۆماریی ئێران راگەیێندرا و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە پێدەچێت لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە نرخە نوێیەکانی سزاکانی هاتووچۆ جێبەجێ بکرێن."
 
بە گوتەی حوسێنی، دەبێ سزاکانی هاتووچۆ لە سیستمی ئەلیکترۆنی پۆلیسی هاتووچۆدا جێگیر بکرێت و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.