دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: جەمشید شارمەهد بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت بە جەڵتە مردووە

05-11-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، "جەمشید شارمەهد بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت، خۆی بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 05-11-2024 ئەسغەر جەهانگیری، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، "جەمشید شارمەهد، تووشی جەڵتەی مێشک بووە و پێش جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان مردووە."
 
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رۆژی 28ی تشرینی یەکەم رایگەیاند، حوکمی لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد جێبەجێ کراوە و "سزای کارەکانی وەرگرتووە."
 
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە ساڵی 2020دا جەمشید شارمەهدی بە پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی حوسێنییەی سەیدولشوهەدا لە شیراز تۆمەتبار کرد.
 
بنەماڵەی شارمەهد ئەو تۆمەتەیان بە "گاڵتەجاڕانە" وەسف کرد و رەتیانکردەوە.
 
میدیای ئێران و ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئەو کەسەیان وەکو بەرپرسی "گرووپی تێندەر" ناساند، کە دەزگایەکی راگەیاندنە و سەر بە ئەنجوومەنی شای ئێرانە لە ئەمریکا.
 
جەمشید شارمەهد، تەمەن 67 ساڵ، هەڵگری ناسنامەی ئێرانی و ئەڵمانییە، مافی مانەوەی هەمیشەیی ئەمریکای هەبووە. پێشتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژیا، مانگی 7ی 2020 لەکاتی گەشتکردن لە ئەڵمانیاوە بۆ هیندستان، وەستانێکی سێ رۆژەی لە دووبەی دەبێت، دەگوترێت ئەو کاتەی لە دووبەی بووە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە رفێندراوە. دوای دادگاییکردنی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
 
لە 31ی تشرینی یەکەم، ئەڵمانیا وەکو ناڕەزایەتی بەرامبەر لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، سەرجەم کۆنسووڵخانەکانی ئێرانی لە وڵاتەکەی داخست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران

ئێران دەڵێت بێ ئیرادەیی سوپای سووریا هۆکاری کەوتنی ئەسەد بوو

حکومەتی ئێران دەڵێت، هۆکاری سەرەکی بۆ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و گۆڕینی رژێم لەو وڵاتە، "بێهێزی و نەبوونی ئیرادە" لە نێو سوپای ئەو وڵاتە بووە. دەشڵێت، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان تاران و دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق بەندە بە هەڵسوکەوتەکانی لایەنی بەرامبەر.