لە پارێزگایەکی ئێران بوومەلەرزە روویدا

06-01-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای بوشێهری ئێران روویدا، بەڵام تائێستا زیانەکانی نەزاندراون.
 
رۆژی دووشەممە، 6ی، کانوونی دووەمی، 2025، ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند، کاژێر 08:29 خولەکی ئەمشەو بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە پارێزگاری بوشێهر روویدا.
 
کورش دهقان، بەڕێوەبەری ژووری قەیرانی پارێزگای بوشیهر رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 20 کیلۆمەتری زەویدا تۆمارکراوە و لە 20 کیلۆمەتری شاری ریز لە پاریزگای بوشێهر و 41 کیلۆمەتری  پارێزگای فارس بووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگای بوشێهر، بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە.
 
کورش دهقان، رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی ئەم بوومەلەرزەیە لە نێوان هەر دوو پاریزگای بوشێهر و فارس رووی داوە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی نەزانراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بۆردوومانەکە

قایمقامی عەسلەویە: پێویست بە چۆڵکردنی شارەکە ناکات

ئەسکەندەر پاسالار، قایمقامی عەسلەویە داوای لە دانیشتووانی ئەم شارەی باشووری ئێران کرد نیگەرانی ئەم چڕە دووکەڵە نەبن، کە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.