عێراقچی لەبارەی دەستگیرکردنی 7 هاووڵاتیی ئێرانی داوایەک لە بەریتانیا دەکات

07-05-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران نیگەرانیی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی لە بەریتانیا دەردەبڕێت و داوا لەو وڵاتە دەکات، رێز لە مافیان بگرێت و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەیان بۆ دابین بکات.

شەوی سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی لە بەریتانیا بڵاوکردەوە، رایگەیاند، "دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی ئێرانی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا، جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە."
 
عێراقچی دەڵێت، "ئەگەر پێشێلکارییەکانیان بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو بسەلمێنرێت، ئێران ئامادەیە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەدا هاوکاری بکات."
 
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دەڵێت، "داوا لە بەریتانیا دەکەین رێز لە مافی هاووڵاتیانمان بگرێت و دادگاییکردنێکی دادپەروەرانەیان بۆ دابین بکات."
 
رۆژی یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، لە دوو ئۆپەراسیۆنی پۆلیس و دژەتیرۆری بەریتانیادا 8 کەس بەتۆمەتی "پیلانی هێرشی تیرۆریستی لەنێو بەریتانیا" دەستگیر کران.
 
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران کە چواریان ئێرانی بوون؛ لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا سێ ئێرانی دەستگیر کران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لەنێوان 29 بۆ 55 ساڵە؛ ئۆپەراسیۆنەکانیش لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر و سویندن بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.