گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل: وەڵامێکی تووندترمان دەبێت

07-07-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەییدان و لە ئەگەری هەر هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا "وەڵامێکی تووندتر و بەزەبرترمان دەبێت."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووزی 2025 ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی لە جەنگی 12 رۆژەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل کرد، کە لە 13 تاوەکو 25ی حوزەیران بوو، تێیدا هێرش کرایە سەر بنکە ئەتۆمی و پێگە سەربازییەکانی ئێران و تاران بە مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەڵامی دایەوە.
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، لە جەنگە 12 رۆژییەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و گورزێکی گەورەیان لە ئیسرائیل داوە.
 
ئەبولفەزل شکارچی گوتی، ئیسرائیلیان ناچار کرد جەنگەکە رابگرێت.
 
گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئامادەیی هێزە چەکدارەکانیان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، ئەگەر ئیسرائیل هەنگاوێکی هەڵە دژی ئێران بنێت، وەڵامێکی تووندی دەدرێتەوە.
 
شکارچی دەڵێت، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل، وەڵامێکی تووند، جیدی، بەزەبر و پەشیمانکەرەوەی دەدرێتەوە.
 
هاوکات رەسووڵ سەنایی راد، یاریدەدەری نووسینگەی ئایدیۆلۆژی-سیاسیی فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران جەختی لە ئامادەیی هێزەکانیان لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئیسرائیل کردەوە رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشی دیکە بکات، وەڵامی کۆماری ئیسلامی زۆر تووندتر و بەهێزتر دەبێت لەوەی لە جەنگەکەدا هەیانبوو. 
 
بە گوتەی رەسووڵ سەنایی راد: "ئەوەی ئەمڕۆ هەیە تەنیا راگرتنی کاتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە نەوەک ئاگربەستێکی فەرمی. دۆخەکە هیشتا هەستیار و ئاڵۆزە" و لە نزیکەوە چاودێری جموجووڵەکانی ئیسرائیل دەکەن. 
 
لە 13ی حوزەیرانی 2025، جەنگێکی 12 رۆژە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و ئێرانیش بە مووشەکی بالیستی و درۆنی بۆمبڕێژکراو وەڵامی دایەوە.
 
رۆژی 22ی حوزەیران، ئەمریکا چووە نێو جەنگەکە و هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان. 25ی حوزەیرانیش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی راگەیاند.
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو وڵاتە، لانیکەم 935 کەس کوژران، لەنێویاندا دەیان ئەفسەری سوپای پاسداران و زانایانی ئەتۆمی هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.