رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی زانیاریی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری رایگەیاند، دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکیان لە شاری لوردگان، دوو پۆلیس کوژران.
ناوەندی زانیاریی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری بڵاویکردەوە، پۆلیسەکان ناویان "هادی ئازەر سەلیم و موسلم مەهدەوی نەسەب"ـە و لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە بۆ سەر بنکەی پۆلیس لە شاری لوردگان کوژراون.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.
ماوەی 12 رۆژە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و مانگرتن بەهۆی گرانی و قەیرانی ئابوورییەوە لە ئێران دەستیپێکردووە و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییان ئامارەکان ناکۆکن؛ بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان نزیکەی 30 کەس کوژراون و سەدانی دیکەش دەستگیرکراون، بەڵام حکومەتی ئێران تەنیا دان بە کوژرانی 10 کەسدا دەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ