ئێران: چاودێریی پێشهاتە مەترسیدارەکانی سووریا دەکەین

08-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گرژییەکانی ئەم دواییەی سووریا وەکو "پێشهاتە مەترسیدارەکان" ناودەبات و دەڵێت، بە وردی چاودێریی پێشهاتە نێوخۆییەکانی سووریا دەکەن و پێیوایە، "دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا." جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە سووریا تەنیا لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دا دەبێت."
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری جەدەی سعودیە، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی ناوچەکە، بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا، گفتوگۆیان کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی لەو دیدارەدا باسی دۆخی سووریای کردووە و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی وەکو "پێشهاتی مەترسیدار" ناوبردووە.
 
عێراقچی جەختی لە بەرپرسیارێتیی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە پاراستنی ئاسایش و ژیانی چین و توێژەکانی گەلی سووریا کردووەتەوە و رایگەیاندووە، "ناسەقامگیری لە سووریا تەنیا لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دا دەبێت."
 
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای لازقیەی سووریا رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی چاودێری پێشهاتە نێوخۆییەکانی سوریا دەکات، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵ و راپۆرتانە دەکات کە سەبارەت بە تووندوتیژی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بڵاودەکرێنەوە."
 
بەقایی جەختی لە هەڵوێستی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا، رەخساندنی دەرفەتی پێویست بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی سووریا کردەوە و گوتی، "پێویستە یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت، بەتایبەت بەرامبەر دەستدرێژی و هەڕەشەکانی رژێمی داگیرکەری زایۆنی."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، "بە وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتیەکانی دەسەڵاتی کاتی لە دابینکردنی ئاسایشی هەموو هاووڵاتییانی سووریا، بە تووندی دژایەتیی نائەمنی، تووندوتیژی، کوشتن و زیانگەیاندن بە خەڵکی بێتاوانی سووریا لە هەر گرووپ و تائیفەیەک دەکات و پێیوایە، ئەو کارە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و ئاژاوەی زیاتری لایەنی سێیەم بە تایبەت رژێمی زایۆنی."
 
رۆژی پێنجشەممە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەتی نوێی سووریا و چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوو لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و سەتان کەس کوژران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.