وەزارەتی تەندروستیی ئێران: 30%ی کوژراوانی شەڕ منداڵن؛ کۆرپەیەکی 8 مانگان بچووکترین قوربانییە

08-03-2026
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری وردی قوربانییانی هەفتەی یەکەمی شەڕی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ بوونەتە قوربانی. هاوکات لە پارێزگای ئەلبورزیش هێرش کرایە سەر کۆگایەکی نەوت و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هەفتەی یەکەمی شەڕدا ئامارەکان بەو شێوەیە کە 198 ژن کوژراون و 1044 ژنی دیکەش بریندارن.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، 190 کەس لە کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و لەو ژمارەیەش 6 منداڵیان تەمەنیان لە خوار 5 ساڵەوەیە.
 
بچووکترین کوژراو، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، کۆرپەیەکی کچی 8 مانگانە و بەتەمەنترینیش پیاوێکی 88 ساڵانە.
 
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، 30%ی کۆی گشتیی کوژراوانی شەڕ منداڵن، ئەمەش نیشانەی چڕیی هێرشەکانە بۆ سەر ناوچە سڤیلەکان.
 
لە لایەکی دیکەوە، قودرەتوڵڵا سەیف، جێگری سیاسیی پارێزگاری ئەلبورز رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر کۆگای نەوتی "فەردیس" 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسی دیکەش بریندارن. بەرپرسە ئێرانییەکە ئاشکرای کرد، بەشێک لە قوربانییەکان هاووڵاتیی ئاسایی و دانیشتووانی دەوروبەری کۆگاکە بوون.
 
لەبارەی دۆخی سووتەمەنییەوە، جێگری سیاسیی پارێزگاری ئەلبورز جەختی کردەوە، سەرەڕای زیانەکان، "تۆڕی دابینکردنی سووتەمەنی جێگیرە" و پێشبینی دەکرێت، ئاگری کۆگاکە لە چەند کاژێری داهاتوودا بە تەواوی بکوژێندرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

ئێران: کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بۆ هەمیشە لەدەستی ئێمەدا دەمێنێتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی 40 رۆژەی رابردوودا "سەرکەوتنی گەورە"یان بەدەستهێناوە و پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ لاوازکردنی وڵاتەکەی "شکستیان هێناوە". دەشڵێت، "کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بۆ هەتاهەتایە لەژێر دەستی ئێراندا دەمێنێتەوە."