سوپای پاسداران: هێرشەکەی سەوڵاوا بێ وەڵام نامێنێتەوە

08-10-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات و دەڵێ، هێرشەکەی ناوچەی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە بێ وەڵام نامێنێتەوە و وەڵامێکی تووندیان دەبێ.
 
دوای هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە کە کوژرانی دوو پاسدار و برینداربوونی سێ پاسداری دیکەی لێکەوتەوە، قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدا، لقی سوپای پاسداران لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.
 
پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدای سوپای پاسداران دەڵێت: "هۆشداری دەدەینە خۆفرۆش و بەکرێگیراوەکانی دژە شۆڕش کە ئەم خراپەکارییەتان بێ وەڵام نابێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران وەڵامێکی بەهێز و یەکلاییکەرەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەون و بێسوودە دەداتەوە."
 
7ی تشرینی یەکەمی 2025، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای بەیتولموقەدەس، لقی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، شەوی دووشەممە، گرووپێکی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە بە نارنجۆک هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان و دوای پێکدادانێک، دوو پاسدار کوژراون و سێ پاسداری دیکەش بریندار بوون.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە کێ لە پشت هێرشەکەیە. سوپای پاسداران هێرشکارەکانی بە "دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران" ناوبردوو و رایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی هێرشکارەکان کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.