لە ئێران هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی دەرمانی تالاسیمیا دەدرێت: 'کارەسات روودەدات'

08-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی تالاسیمیای ئێران هۆشداری دەدات لەوەی نەمانی پارەی پاڵپشتیکراو بۆ کڕینی دەرمان دەبێتە "کارەسات" بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشییە و رایدەگەیێنێت، نرخی دەرمان چوار بۆ 12 هێندە بەرزدەبێتەوە.
 
یونس عەرەب، بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی تالاسیمیای ئێران نیگەرانیی خۆی لە نەمانی پارەی پاڵپشتیکراو بۆ کڕینی دەرمانی هاوردە دەربڕی و بە "کارەسات" ناوی برد.
 
بە گوتەی یونس عەرەب، لابردنی ئەو پاڵپشتییە داراییە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی دەرمان بۆ نەخۆشانی تایبەت لەنێوان "چوار بۆ 12 هێندە" بەرز ببێتەوە.
 
لەبارەی دۆخی دارایی تووشبووانەوە، یونس عەرەب ئاشکرای کرد، زیاتر لە 90٪ـی نەخۆشانی تالاسیمیا لە خێزانی کەمداهاتن و دانیشتووی ناوچە هەژارنشینەکانن، بۆیە دۆخی ئابوورییان باش نییە و بەرگەی ئەو گرانبوونە ناگرن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی تالاسیمیای ئێران داوا لە سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە دەکات پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکەن و دەڵێت: "زیاتر لە 20 هەزار خێزان لەم بڕیارە زەرەرمەند دەبن، ئەگەر ئەو سیاسەتە بەردەوام بێت دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی تووشبووانی تالاسیمیا."
 
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی تالاسیمیای ئێران، لەو وڵاتەدا نزیکەی 20 هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەن.
 
تالاسیمیا باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە؛ کەسی تووشبوو رێژەیەکی کەمتر خڕۆکەی سووری تەندروستی هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هیمۆگڵۆبین (ئەو پڕۆتینەی رەنگ بە خڕۆکە سوورەکان دەبەخشێت و ئۆکسجین بۆ بەشەکانی جەستە دەگوازێتەوە).
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تەرمی کەسوکاری وەردەگرێتەوە لە ئێران.

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: لە ئێران تەرمی خۆپێشاندەر بە 4,800 دۆلار دەدرێتەوە کەسوکاری

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شابادی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکاندا بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکارەکەی دەڵێ، ئێران بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکەی، داوای بڕێکی زۆر پارە دەکات.