رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایار رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە چوارەم گەڕی گفتوگۆی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، لەگەڵ ئەمریکا دەکەن.
سەرچاوەیەکیش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست "رۆژی یەکشەممە بە مەبەستی چوارەم گەڕی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەچێتە عومان."
ئاژانسی هەواڵیی نیمچە فەرمیی تەسنیم، رۆژی هەینی بە گەڕانەوە بۆ قسەی ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری ئێران رایگەیاند، تاران رەزامەندیی دەربڕیوە رۆژی یەکشەممە لە عومان چوارەم گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا بکات.
چوارەم گەڕی دانوستاندنەکان کە سەرەتا بڕیاربوو لە 3ی ئایار لە رۆما بکرێت، دواخرابوو. ئەو کات عومانی نێوەندگیر رایگەیاند، دواخستنەکە لەبەر "هۆکاری لۆجستی" بووە.
تەسنیم لە زاری ئەندامە ناونەهێندراوەکەی شاندی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، "دوای پێشنیازێکی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ ئەنجامدانی چوارەم گەڕی گفتوگۆکان لە رۆژی یەکشەممە، تاران رەزامەندیی دەربڕی."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان کشاندەوە، هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێرانی کردووە ئەگەر بە رێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار نەکات.
وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەچێت، لە کاتێکدا ئێران پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتییانەی بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ