رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران دەڵێت، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، پۆلیسێک کوژرا.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، پۆلیسەکە لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لە شاری نەهبەندان کوژراوە.
ئەو پۆلیسەی کوژراوە ناوی غوڵامرەزا جەمشیدییە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
رۆژی 22ـی ئابی 2025 لە هێرشێکی چەکداریدا لەسەر رێگەی خاش- ئیرانشاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، پێنج پۆلیس کوژران.
ناوە ناوە لەلایەن گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدلەوە هێرش دەکرێتە سەر بنکەکانی پۆلیس لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ