رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە کەمتر لە دوو مانگدا 143 کەس بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون و کەسێک گیانی لە دەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە، 10ـی ئایاری 2025، بابەک یەکتاپەرەست، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند: "لە 21-03-2025 تاوەکو 9-05-2025، 143 کەس لە ئێران بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون".
بابەک یەکتاپەرەست گوتی، هەر لەو ماوەیەدا کەسێک بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "زۆرترین ژەهراویبوون لە پارێزگاکانی ورمێ، لوڕستان و کرماشان بووە و ئەو کەسەش گیانی لەدەستداوە خەڵکی کرماشان بووە".
ساڵانە خەڵکێکی زۆر بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
سکچوون، سکئێشە، تا، رشانەوە، وشکبوونەوەی دەم و سەرئێشە، بەشێک لە نیشانەکانی ژەهراویبوونن بە قارچک، تەنانەت هەندێک کات کاریگەریی ژەهراویبوونەکە دەگاتە ئاستی گیانلەدەستدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ