شارەزایەک دەڵێت چۆڵکردنی تاران "ئەستەمە"

10-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
لە تاران خەڵک سەرە بۆ وەرگرتنی ئاو دەگرن.
لە تاران خەڵک سەرە بۆ وەرگرتنی ئاو دەگرن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە تاران، خەڵک بۆ پڕکردنی دەبەکانیان و خواردنەوەی ئاو لە تانکییە گشتییەکان سەرەیان گرتووە.  ئەمە دیمەنێکی نامۆی پایتەختێکە کە رووبەڕووی یەکێک لە خراپترین وشکەساڵییەکانی دەیان ساڵی رابردوو بووەتەوە.
 
بارانبارین لە ئێران گەیشتووەتە نزمترین ئاستی سەدە و بەنداوەکان نیمچە بەتاڵن.
 
ئێران ناچار بووە بیر لەوە بکاتەوە ناوبەناو، رۆژانە ئاو لەسەر 10 ملیۆن دانیشتووی تاران ببڕێت.
 
ماوەی چەندین مانگە نیوەی پارێزگاکانی ئێران یەک دڵۆپ بارانیان بەخۆوە نەبینیوە. پێنج بەنداوی سەرەکی کە ئاوی خواردنەوە بۆ تاران دابین دەکەن، ئێستا لە ئاستێکی مەترسیداردان و یەکێکیان بەتەواوی وشکی کردووە.
 
 پرۆفیسۆر کاوە مەدەنی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی زانکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو، ژینگە و تەندروستی دەڵێت، "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە. وڵات ئێستا لە شەشەمین ساڵی وشکەساڵیدایە. تاوەکو ئێستا، لە ئاسایی زۆر وشکتر بووە؛ هیچ بارانێک لە سەرانسەری وڵاتدا نەباریوە و ئەمەش بۆ ئێران شتێکی نوێیە."
 
لە مەشهەد، دووەم گەورەترین شاری وڵات، ئاستی ئاو لە بەنداوەکاندا بۆ خوار 3٪ دابەزیوە.
 
کاوە مەدەنی دەڵێت، قەیرانەکەی ئێران سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ بەڕێوەبردنی خراپی ژینگەیی، نەک تەنیا وشکەساڵی.
 
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، "کێشەی بەڕێوەبردنی خراپ هەیە. کێشەیەکی لەم شێوەیە بە شەو و رۆژێک دروست نەبووە، بەڵکو بەرهەمی دەیان ساڵ پلاندانانی خراپ و نەبوونی دووربینییە."
 
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران هوشداریی داوە، ئەگەر پێش زستان باران نەبارێت، تاران چۆڵ دەکرێت. 
بەڵام مەدەنی دەڵێت، گواستنەوەی ملیۆنان کەس ئەستەمە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بووتڵێکی کحولی ساختە.

بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخ لە ئێران 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی پۆلیسی ئێران، چوار کەس لە شاری ئێرانشەهر لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. هاوکات پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسیان لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواردنەوە و فرۆشتنی کحول لە ئێران قەدەخەیە و بازاڕێکی بەرفراوانی نایاسایی بۆ بەرهەمە قاچاخەکان دروست کردووە.