زیاتر لە چوار ملیۆن ماتۆڕسکیل لە تاران هەن؛ 'هۆکارن بۆ پیسبوونی هەوا'

29-11-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری تاران دەڵێ، زیاتر لە چوار ملیۆن ماتۆڕسکیل لە پارێزگاکە هەن کە 70٪ـیان کۆنن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر ماتۆڕسکیلێکی کۆن، بە رادەی چوار ئۆتۆمبێل هۆکارە بۆ پیسبوونی هەوا.
 
محەممەدسادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی باسی لە هۆکارەکانی پیسبوونی هەوا و رێکارەکان بۆ خاوێنکردنەوەی کرد.
 
محەممەدسادق موعتەمیدیان رایگەیاند، 4 ملیۆن و 200 هەزار ماتۆڕسکیل لە پارێزگاکە هەن کە "کاریگەریی بەرچاویان لەسەر پیسبوونی هەوا هەیە."
 
بەگوتەی پارێزگاری تاران، نزیکەی 70٪ـی ماتۆڕسکیلەکان زیاتر لە 20 ساڵە دروستکراون و زۆر کۆنن کە ''هەر ماتۆڕسکیلێکی کۆن بە رادەی چوار ئۆتۆمبێل هەوا پیس دەکات.''
 
جگە لە پیسکردنی هەوا، وەک محەممەدسادق موعتەمیدیان دەڵێت، هەر ماتۆڕسکیلێکی کۆن، رۆژانە نزیکەی هەشت لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت و بۆیە: ''بۆیە بڕیارە 20 هەزار ماتۆڕسکیلی کۆن وەربگیرێنەوە، پارچە بکرێن و ماتۆڕسکیلی کارەبایی شوێنیان بگرنەوە.''
 
هەوای بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی تاران، زۆر پیسە و بەو هۆیەوە ناوە ناوە قوتابخانەکان، زانکۆکان و دامەزراوە حکومییەکان دەکرێنە پشوو.
 
وەک محەممەدسادق موعتەمیدیان گوتی، زۆربەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کۆنن و دەبنەهۆی پیسبوونی هەوا، تایبەتن بە کار و کەسابەتی خەڵک، ''بۆیە ئەگەر بەبێ لەبەرچاوگرتنی خەڵک لەکاربخرێن [پارچە بکرێن]، کێشەی لێ دەکەوێتەوە.''
 
پارێزگاری تاران گوتی، حکومەت هاندەرێکی بۆ خاوەن ماتۆڕسکیلە کۆنەکان دیاری کردووە، بۆ گۆڕینی ماتۆڕسکیلەکانیان، بەشێوەیەک کە وەزارەتی نەوت بێ بەرامبەر هەزار دۆلار دەداتە ئەو کەسانەی کە ماتۆڕسکیلە کۆنەکانیان دەکەنە جۆری کارەبایی.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران کە سەرەتای ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، پار 58 هەزار و 975 کەس لەو وڵاتە بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
 
محەممەدسادق موعتەمیدیان رایگەیاند، پشکی سەرەکیی رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە بەر ماتۆڕسکیل دەکەوێت و ''پار 63٪ـی گیانلەدەستدانی رووداوەکانی هاتووچۆ، تایبەت بوون بە شۆفێرانی ماتۆڕسکیل.''
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بووتڵێکی کحولی ساختە.

بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخ لە ئێران 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی پۆلیسی ئێران، چوار کەس لە شاری ئێرانشەهر لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. هاوکات پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسیان لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواردنەوە و فرۆشتنی کحول لە ئێران قەدەخەیە و بازاڕێکی بەرفراوانی نایاسایی بۆ بەرهەمە قاچاخەکان دروست کردووە.