بەهۆی وشکەساڵییەوە ئێران بەرهەمهێنانی کارەبا لە گەورەترین بەنداوی وڵاتەکەی رادەگرێت

29-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی ئێران بەرهەمهێنانی کارەبایان لە یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی وڵاتەکە راگرت، هۆکارەکەشیان بۆ دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاوی بەنداوەکە گەڕاندەوە.
 
میدیای فەرمیی ئێران (ئیرنا) لە زاری ئەمیر مەحموودی، بەڕێوەبەری بەنداو و وێستگەی کارەبای کەرخە بڵاویکردەوە: "بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی کەرخە، یەکەکانی وێستگەی کارەبای بەنداوەکە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان دەرهێنراون."
 
مەحموودی ئاماژەی بەوەش کرد، ئاو لە بەنداوەکەوە بەردراوەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیی دانیشتووانی ناوچەکانی خوارەوەی بەنداوەکە.
 
بەڕێوەبەری بەنداوەکە دەڵێت، ئێستا بەنداوەکە نزیکەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و "ئاستی ئاوی ئێستا 180 مەترە، کە 40 مەتر کەمترە لە ئاستی ئاسایی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا."
بەگوێرەی ئیرنا، بەنداوی کەرخە یەکێکە لە گەورەترین بەنداوە خۆڵییەکانی جیهان و گەورەترینی لەو جۆرەیە لە ئێران و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. بەنداوەکە لەسەر رووباری کەرخە دروستکراوە و دەکەوێتە دووریی 22 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری ئەندیمشک لە پارێزگای خوزستان.
راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم بەنداوە لە کاتێکدایە، وڵاتەکە رووبەڕووی یەکێک لە سەختترین شەپۆلەکانی وشکەساڵی بووەتەوە لەوەتەی تۆمارکردنی داتاکانی کەشوهەوا لە شەش دەیەی رابردوودا دەستیپێکردووە.
 
لە چەند هەفتەی رابردوودا میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئاستی بارانباراین لەمساڵدا نزیکەی 90٪ بەراورد بە تێکڕای ساڵانی رابردوو کەمیکردووە.
 
ئاستی ئاو لەو بەنداوانەی ئاو بۆ زۆر لە پارێزگاکان دابین دەکەن، بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە؛ لە چەند هەفتەی رابردووداشدا لە شارە جیاوازەکان نوێژەبارانە کرا.
 
ئێران لە رێگەی فڕۆکەوە دەستیكردووە بە پیتاندنی هەوەرەکان بۆ ئەوەی باران ببارێت. 
 
ئێران ساڵانێکە بەدەست وشکەساڵی و شەپۆلی گەرماوە دەناڵێنێت، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دۆخەکە خراپتر بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بووتڵێکی کحولی ساختە.

بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخ لە ئێران 4 کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی پۆلیسی ئێران، چوار کەس لە شاری ئێرانشەهر لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، بەهۆی خواردنەوەی کحولی قاچاخەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. هاوکات پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسیان لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە خواردنەوە و فرۆشتنی کحول لە ئێران قەدەخەیە و بازاڕێکی بەرفراوانی نایاسایی بۆ بەرهەمە قاچاخەکان دروست کردووە.