سوپای پاسداران: دوو سیخوڕی مۆسادمان دەستگیرکرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی ''سیخوڕی بۆ ئیسرائیل'' راگەیاند و دەڵێت، "ئامێری سیخوڕی، چەکی جەنگی و بڕێکی زۆر تەقەمەنییان پێبووە."
 
ئێوارەی یەکشەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2026، ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو کەسیان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) دەستبەسەر کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "ئەو دوو کەسە بەکرێگیراوی سەرەکیی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل 'مۆساد' بوون و رۆڵیان لە رێکخستنی ئاژاوەگێڕی و تووندوتیژییەکاندا هەبووە."
 
رێکخراوی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەرکراون، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو، "لە پشکنینی کەلوپەلەکان و شوێنی مانەوەیاندا، ئامێری پەیوەندی و سیخوڕی، چەکی جەنگی و بڕێکی زۆر تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایی و خۆپێشاندان کە لە 28ی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە لە بازاری گەورەی تارانەوە دەستیپێکرد، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بۆ زیاتر لە 180 شار لە سەرجەم 31 پارێزگاکەی ئێران تەشەنەی سەندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران.

پزیشکیان: ئەوانەی مزگەوت و بازاڕ دەسووتێنن تیرۆریستن و لە دەرەوە راهێنراون

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی توونددا بەشێک لە خۆپێشاندەران بە "تیرۆریستی راهێنراو" ناودەبات و هۆشداری دەداتە خێزانەکان رێگە نەدەن گەنجەکانیان ببنە بەشێک لەو "ئاژاوەگێڕییە"ی کە دوژمنانی دەرەکی ئاراستەی دەکەن.