ئێران سەبارەت بە قسەکانی ترەمپ پەیامێکی ناڕەزایی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش دەنێرێت

11-02-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی ناڕەزایەتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنێرن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2025 کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئێران بەرژەوەندییە ئەمنی و نەتەوەییەکانی خۆی دەپارێزێت و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی. سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا کە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، وەکو ناڕەزایەتییەک پەیامێک ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین."
 
رۆژی سێشەممە 4ی شوباتی 2025 دۆناڵد ترەمپ، فەرمانی سەرۆکایەتیی بۆ زیاترکردنی گوشارەکانی لەسەر ئێران واژۆ کرد.
 
دۆناڵد ترەمپ دوای واژۆکردنی فەرمانەکە، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، "بە هیوام پێویست نەکات [رێکاری] زۆر بەکاربهێنم. دڵخۆش نیم بەمە، بەڵام راستییەکەی بژاردەی زۆرم نییە، چونکە دەبێت بەهێز بین."
 
لەبارەی ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران، ترەمپ گوتی، "سەیر دەکەین، بزانین دەتوانین رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەین یان نا."
 
ترەمپ ساڵی 2018 لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا، جیا لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" دژی ئێران، لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ش کشایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی دووکەڵێکی رەش دوای تەقینەوەی کۆگەیەکی سووتەمەنی لە تاران. وێنە: AFP

زانایان هۆشداری دەدەن؛ 'لێکەوتەی بۆردوومانی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات'

لە ماوەی 48 کاژێری رابردوودا، کێڵگە نەوتیییەکانی ئێران ئامانجێکی دیاریکراوی ئیسرائیل و ئەمریکا بوون، جەنگی هەردوولا پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە و بۆردوومانی کێڵگە نەوتییەکانیش کاریگەریی دوورمەودای لەسەر ژینگە و ژیانی ئەو ناوچانە دەبێت کە کراونە ئامانج. شارەزایان هۆشداری دەدەن، بەهۆی فراوانبوونی جەنگەکەوە، بە زەحمەت دەتوانن چاودێریی ئەو کارەساتە ژینگەییانە بکەن کە روودەدەن