ئێران: 17 هاووڵاتیمان لە رێوڕەسمی حەجدا گیانیان لەدەستداوە

11-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 17 هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی حوزەیرانی 2025، رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، "تاوەکو رۆژی سێشەممە 9ی حوزەیران، کۆی گشتیی ئەو حاجییە ئێرانییانەی لە رێوڕەسمی حەجی 2025ـدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 17 کەس."
 
ئەو رێکخراوە دەڵێت، "لەم چەند رۆژەی رابردوودا، پلەی گەرمیی دوو شارە پیرۆزەکەی سعودیە گەیشتە 47 پلەی سیلیزی، کە دەکرێت ببێتە هۆی بوورانەوە بەهۆی گەرماوە."
 
بەگوێرەی داتای بڵاوکراوەی حەج و زیارەتی ئێران، ئەم ساڵ 86 هەزار و 700 هاووڵاتی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوونەتە حەج.
 
پار زیاتر لە 1300 حاجی کە 22ـیان ئێرانی بوون، لە رێوڕەسمی حەجدا گیانیان لەدەستدا و پلەی گەرمیی ئەو کات گەیشتە 51.8 پلەی سیلیزی.
 
حەجی ئەم ساڵ لە 4ی حوزەیران دەستیپێکرد و 9ی حوزەیران دوایین رۆژ بوو، بەگوێرەی دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە، ژمارەی حاجییانی ئەم ساڵ گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 637 هەزار و 230 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە